به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان له سلێمانی ڕایگەیاند بڕێکی زۆر بەنزین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دێتە سلێمانی و بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت.
محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان له پارێزگای سلێمانی بە وێستگەی راگەیاند: دوو رۆژە ئەندازیارەکانی پشکنینی سووتەمەنی چوونەتەوە بۆ مەرزی باشماخ و سەرقاڵی کاری خۆیانن کە پشکنینی سووتەمەنییە.
ڕاشیگەیاندووە “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چوار تانكه‌ر به‌نزین به‌هۆی ده‌رنه‌چوونیان له پشكنینی ئه‌ندازیاره‌كانمان بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئێران دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 16 تانكه‌ری دیكه له پشكنین ده‌رچوون و داخڵی سلێمانی ده‌كرێن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “هیچ به‌نزینێكی خراپ نایه‌ته ناوشاره‌وه و لیژنه‌كانمان به‌رده‌وام پشكنین بۆ هه‌ر به‌نزینێك ده‌كه‌ن كه دێته مه‌رزی باشماخ، ئه‌گه‌ر خراپ بوو ره‌وانه‌ی ئێرانی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ریش باش بوو داخڵی سلێمانی ده‌كرێت”.
ڕوونیشی کردەوە “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی به‌نزین ئاسایی ببێته‌وه، چونكه بڕێكی زۆر به رێگاوه‌یه‌و به هاتنی ئه‌و بڕه نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت”.