ڕۆژانی جه‌ژن 145 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌ هه‌رێم كردووه‌


ده‌سته‌ی‌ گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: تا دووه‌م رۆژی جه‌ژنی‌ قوربان 145 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

نادر رۆستی‌ وته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌شتوگوزار له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، به‌جۆرێك تاكو دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ 145 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌ریمی كوردستان.

وته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌شتوگوزار وتیشی “ئه‌مه‌ ئاماری سه‌ره‌تای هاتنی گه‌شتیارانه‌،  ئاماری كۆتای هاتنی گه‌شتیاران له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌ وردكاری ته‌واوه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین”.