د.عیزەت سابیر: حساب بانكی بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دروست دەكرێت


سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات: بۆ دانەوەی پاشەكەوتی مووچە كە وەكو قەرز كە كەوتۆتە لای حكومەت، حساب بانكی بۆ فەرمانبەران دروست دەكرێت‌و هیچ قەرزێكیش بەكاش نادرێتەوە. 

دكتۆر عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان ڕايگەیاند: لەئێستادا حكومەت كار لەسەر دانانی حسابی بانكی بۆ  هەر فەرمانبەرێكی دەكات و تا سەرەتای ساڵی ئایندەش كارەكانی تەواودەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ئەو پاشەكەوتانەی لەسەر مووچەی فەرمانبەران كراوە، دەچێتە سەر ئەو حساب بانكیە بەژمارە، بەڵام ئەو پارەی كە پاشەكەوت كراوە بەكاش بەهیچ فەرمانبەرێك نادرێتەوە.

بە وتەی دكتۆر عیزەت سابیر، دوای كردنەوەی ئەو حساب بانكیە، فەرمانبەران دەتوانن لەو ڕێگەیەوە پارەی كارەباو ئاو و قەرزی نیشتەجێبوون و پێشینەی خانوبەرە بدەنەوە.