قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له مه‌یدانی فرۆشتن و سه‌ربڕنی ئاژه‌ڵان به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو رێژه‌ی قوربانیكردن كه‌میكردووه و به‌هۆی كه‌می موچه‌شه‌وه، موچه‌خۆران ناتوانن وه‌ك پێویست قوربانی بكه‌ن، قامیقامیه‌تی سلێمانیش فرۆشتن و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شۆسته‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات.
ئه‌مانه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن و جه‌ژنی قوربانیش جموجوڵی خستوه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كه، جموجوڵهكه وه‌ك ساڵانی رابردوو نیه، به‌ڵام له رۆژانی ئاسایی باشتره و كاریگه‌ریی قه‌یرانی دارایی‌ش لێره به باشی ده‌بینرێت.
قوربانیكردن، جگه له خه ڵكی ناوشار ، هه‌ندێك له هاوڵاتیانی شار و شارۆچكهكانیشی هێناوه‌ته مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشانی سلێمانی، ئه‌مساڵ ئاژه‌ڵه خۆماڵییه‌كان خواستیان زیاتر له‌سه‌ره و شانسی بوون به قوربانیان باشتره، چونكه ساڵی رابردوو ئاژه‌ڵی سوری و ئێرانییش كڕیاری باشیان هه‌بوو.
چۆڕه موچه وایكردووه موچه‌خۆران كه‌متر له‌مه‌یدانه‌كه ببینرێن و ئه‌گه‌ر كه‌سێك دۆخی دارایی تۆزێك باش نه‌بێت ڕوو له‌مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشان ناكات، گیرفانی ئه‌وانه‌شی قوربانی ده‌كه‌ن زیاتر بۆ مه‌ڕو بزن هه‌ڵده‌سوڕێت، ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ش شانسی ژیانی درێژتری بۆ هاتۆته پێش و بازاڕیان كزه.
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی لێره ده‌كڕدرێن و دواتر سه‌رده‌بڕدرێن، گۆشته‌كه‌یان پشك پشك ده‌كرێت و هه‌ر چه‌ند پشكێك بۆ ماڵێك ده‌برێت، ئه‌وه‌ش نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی كۆنه‌و ، ئامانجیش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ك و ده‌ستگیرۆی ئه‌و كه‌سانه‌ش بكرێت كه باری داراییان باش نیه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی جه‌ژندا سفره‌یان رازاوه‌تر بێت گۆشت میوانی خوانه‌كانیان بێت.