نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە


ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك لە سەرو 52 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەمە رێكەوتی 3 ی 9 ی 2017 نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 52 دۆلار و 76 سەنتە، لە كاتێكدا رۆژی شەممە بە 52 دۆلار و 2 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 47 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 46 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.