سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان رایدەگەیەنێت ”لەئێستادا ملیۆنێك و 350 هه‌زار کەس موچه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، بەڵام پێش سیستەمی بایۆمەتری زیاتر له ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س موچه‌یان له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرت کە لەسەدا 10ی دو موچەیان هەبوە”.
د.ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان رایگەیاند، نزیكه‌ی 140 هه‌زار كه‌س دو موچە وەردەگرن، ”له‌و ژماره‌یه 110 هه‌زار دو موچه‌ی یاسایی بوو، چۆن؟ واته بۆ نمونه كه‌سێك فه‌رمانبه‌ره له‌هه‌مان كاتدا خانه‌واده‌ی شه‌هیدانه، یان كه‌م ئه‌ندامه، یان زیندانی سیاسیی و پێشمەرگەی دێرین بووه، به‌پێی یاسا دوو موچه‌یان وه‌رگرتوه”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ”23 تا 25 هه‌زار كه‌س هه‌ن كه به نایاسیی موچه‌یان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ش لەسیستەمی بایۆمەتری یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، بۆیه كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی لەئێستادا پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن له ده‌وروبه‌ری ملیۆنێك و 350 هه‌زار کەس ده‌بێت”.
سەبارەت بەژمارەی فەرمانبەرانی گڕیبەستیشی وتی ”نزیكه‌ی 31 هه‌زار فەرمانبەر گرێبه‌ستن، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یش نزیکەی 721 هه‌زار و چوارسەد کەسە ، واته كۆی گشتییان ده‌كاته 752 هه‌زار كه‌س ده‌دات كه ئێستا له خزمه‌تن” وتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 236 هه‌زار خانه‌نیشن و زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو پاراستنی خێزان و كه‌م ئه‌ندامان و زیندانییانی سیاسی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان موچە وەردەگرن”.