د.ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی هه‌رێم 10 ملیار دۆلاری بۆ ئاواره‌كان خه‌رج كردووه، لەماوەی سێ ساڵی شه‌ڕی داعشدا نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی وه‌به‌رهێنان و بزنسی کەوتووە.
“داعش زیاتر له 20 ملیار دۆلار زیانی به‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند”
ئێستا بارودۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له چی دۆخێكدایه؟
د.ئاراس خۆشناو: “بارودۆخی ئابووریی كوردستان ئێمه ده‌توانیین بڵێین له قۆناغی ئه‌وه‌ی كه پێیده‌گوترا نزیكبوونه‌وه له قه‌یرانی دارایی بوو، دواتر به‌ره‌و قه‌یرانی ئابووری چوو، له قه‌یرانی ئابووری چه‌ند قۆناغێكی هه‌یه، له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی قه‌یرانی ئابووری بووین و خه‌ریك بوو هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، به‌ڵام ئێستا له‌و ئاسته راوه‌ستاوه، ده‌توانیین بڵێین هێدی هێدی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، به‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوون به هۆكار جگه له بڕینی بوددجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه، ئیدی چی نرخی نه‌وته، چی شه‌ڕی داعشه، چی ژماره‌ی ئاواره‌كانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت، به‌گوێره‌ی دوایین داتاكانی به‌رده‌ستی ئێمه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به پڕۆسه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كردووه، له‌لایه‌كی تر سیسته‌مێكی نوێی مووچه داده‌ڕێژرێت، جگه له‌وه‌ی به‌مدواییه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستیێان پێ بكرێته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی ئاماژه‌ی باشن، هه‌روه‌ها له‌رووی زانستیشه‌وه ئێمه ده‌توانیین بڵێین نه‌گه‌یشتینه قۆناغی داڕمان، له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی قه‌یرانی ئابووریین، خۆگرتنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه و هێدی هێدی ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌رووی زانستیشه‌وه ئیتر ئه‌گه‌ر قه‌یرانێك له‌نێوان مانگێك دوو مانگ بخایه‌نێت ئه‌وا دوو ساڵ یان سێ ساڵ یان چوار ساڵ هه‌یه تاوه‌كو دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بارودۆخی ئاسایی خۆی”.
كه‌واته ساڵی 2018 ساڵی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت؟
د.ئاراس خۆشناو: “ئێمه كه ده‌ڵێین ژینگه، ته‌نها مه‌سه‌له ئابوورییه‌كه نییه، چه‌ند فاكته‌رێك هه‌ن، فاكته‌ری سیاسی، ئه‌منی، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كارگێڕی، به‌ته‌نها مه‌سه‌له ئابوورییه‌كان نییه، ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌نها فاكته‌ره ئابوورییه‌كه بێ ئه‌و فاكته‌رانه‌ی تر و ئه‌و رووداوه گه‌ورانه‌ی وه‌كو ریفراندۆم له‌رێگه‌دایه، هه‌روه‌ها بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان چی ده‌بێت و دواتر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستی پێكردووه به چی ئاقارێك ده‌چێت، ئه‌وانه هه‌مووی كاریگه‌رییان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی لێ ده‌رهبێنێت به‌دڵنیاییه‌وه 2018 ساڵێك ده‌بێت زۆر باشتر ده‌بێت له‌ساڵانی 2015 و و ساڵانی دوایی”.
زیانه‌كانی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌رووی داراییه‌وه چه‌ند كه‌وت؟
د.ئاراس خۆشناو: “زیانه‌كانی داعش زیانی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆن، زیانه داراییه راسته‌وخۆكان كه چی له‌شه‌ڕ خه‌رج كراوه، ئه‌و شوێنانه‌شی كه زیانییان لێ كه‌وتووه، ئێمه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعش هیچ مانگێك نه‌بووه كه‌متر له 100 ملیۆن دۆلار ته‌نها بۆ لایه‌نی لۆجیستیی پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كرێت، واته هه‌موو ساڵێك ده‌كاته ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها كه له‌و سێ ساڵه‌ی داعش ده‌كاته سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، جگه له‌وه‌ی له‌كاتی شه‌ڕه‌كان زیان هه‌بووه و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ئالیات و شتی تر كه‌وتووه، هه‌روه‌ها چه‌ك و تفاق كه به‌شێكی هاوكاریی هاوپه‌یمانان بووه، له‌گه‌ڵ تێكچوونی ژێرخانی هه‌ندێك ناوچه، بۆیه ده‌توانیین بڵێین زیانه راسته‌وخۆكانی داعش له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدان به حساباتی ئێمه خۆی له نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار ده‌دات.
هه‌رچی زیانه ناڕاسته‌وخۆكانیشه ئه‌وه‌یه كه داعش هێرشه‌كانی ده‌ستپێكرد خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌بوون و كوردستان وه‌كو پێكه‌وه‌ژیانی تێدایه زیاتر له ملیۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره‌ی جۆراوجۆری هه‌موو شاره‌كانی عێراق په‌نایان بۆ هێنا، جگه له زیاتر له 200 هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و ئاوارانه رێك ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانییان 35 له‌سه‌د زیادكرد، به‌ڵام خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كانییان 50 له‌سه‌د برد، خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێویست وه‌كو ئاو، كاره‌با، په‌روه‌رده، نه‌خۆشخانه و شتی تر ئه‌وانه هه‌مووی بارگرانی بوون له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت كه خۆمان له قه‌یرانی دارایی بووین، ئه‌مه‌ش ئاسان نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر لێكی بده‌ینه‌وه و بیكه‌ین به ژماره‌یه‌كی دارایی ده‌توانیین بڵێن ئه‌وانیش زیاتر له 10 ملیار دۆلاری ویست.
واته له‌رووی گوزارشتی داراییه‌وه ته‌نها زیانه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكانه‌وه 20 ملیار زیانی هه‌بووه، ئه‌مه جگه له راوه‌ستانی پڕۆسه‌ی ئابووریی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2013 له ترۆپكی گه‌شه‌پێدانی ئابووری بوو، هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی كوردستان هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیش، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵێك له توێژینه‌وه راپرسییه‌كانی جیهان وه‌كو ئیكۆمینیست چواره‌مین شار له له‌سه‌ر ئاستی دونیا بۆ وه‌به‌رهێنان و بزنس هه‌ولێر بوو، ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان بوون له سێ هه‌زار كۆمپانیا تێپه‌ڕیان كردبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كۆمپانیاكان به‌گشتی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كۆمپانیا بوو، هه‌روه‌ها له بواری وه‌به‌رهێناندا گه‌یشتینه نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار كه هه‌موو ئه‌مانه راوه‌ستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕدا، ئه‌وانه‌ش به زه‌ره‌ر حسابن، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌و ساڵانه‌ی شه‌ڕ به‌رده‌وام با له‌و پێشكه‌وتنه‌ی پێشتر ئه‌وا نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار قازانج بۆ هه‌رێم كوردستان ده‌ستەبه‌ره ده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕه‌وه هه‌مووی له‌ده‌ست چوو”.
– “10 ملیار دۆلارمان له ئاواره‌كان خه‌رج كردووه، 2018ش نزیكه‌ی هه‌زار پڕۆژه ده‌كه‌ونه‌وه كار”
هه‌رێمی كوردستان چه‌ندی له ئاواره‌كان خه‌رج كردووه؟
د.ئاراس خۆشناو: “به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌نێویاندا راپۆرته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تادا، مانگانه 75 ملیۆن دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرا به راسته‌وخۆ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كانی وه‌كو دەزگای خێرخوازی بارزانی و هی دیكه‌ش خه‌رجییان كردووه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی خه‌رجیی تر كه پاره حساب نه‌كراوه وه‌كو به‌كارهێنانی ئالیات و ئامێره‌كانی حكوومه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌مووی حساب بكه‌ین ئه‌وا له‌نێوان پێنج بۆ 10 ملیار دۆلار له ئاواره‌كان و كۆچبه‌ران خه‌رج كراوه”.
له چه‌ند مانگی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كه راوه‌ستابوون، چه‌ند پڕۆژه‌ی راگیرا‌و هه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا؟
د.ئاراس خۆشناو: “دوو جۆره پڕۆژه هه‌ن، پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت، پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حكوومه‌ت كه دوو ژماره بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێكیان ئه‌و پڕۆژانه سێ هه‌زار و 600 پڕۆژه بوو كه حكوومه‌ت ته‌مویلی ده‌كردن، ژماره‌یه‌كی تر هه‌یه چوار هه‌زار و 850 پڕۆژه‌ی حكوومه‌ت راوه‌ستاون، ئه‌وانه‌ی تر هه‌ندێك پڕۆژه هه‌بوون كه كاری كه‌میان مابوو ته‌واوبكرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مدواییانه له‌رێگەی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تەوە بڕیاردرا ئه‌و پڕۆژانه‌ی سه‌ره‌كی و ستراتیژیین و زۆر پێویستن بۆ كوردستان كه رێژه‌ی 80 له‌سه‌دیان ته‌واوبوون ده‌ست پێده‌كرێنه‌وه، ئێستا له سلێمانی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، دواتر له دهۆك و دواتریش له هه‌ولێر ده‌كه‌وێته به‌رنامه، ئه‌مه به‌پێی ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌بێت، پێشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌ی داهاتوو له ساڵی 2018 به‌تایبه‌ت نزیكه‌ی هه‌زار پڕۆژه له‌و پرۆژانه ده‌ستییان پێده‌كرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌ستیان پێبكرێته‌وه هێدی هێدی.
له‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێك رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا به نموونه رێككه‌وتنی نێوان سامانه سرووشتییه‌كان و گێنه‌ڵ ئێنرجی توركی و دی ئێن ئۆی نه‌رویجی كه پشكه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیا له كێڵگه‌ی تاوكێ زیاد بكرێت بۆ پێنج ساڵ هه‌ریه‌ك به رێژه‌یه‌ك و رێژه‌یان له رێژه‌ی هاوبه‌شی زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش شتێكی باش بوو بۆ متمانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا بارسووكی بوو بۆ كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی له بۆرسه زیان نه‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك شتی تر هه‌ن كه له ئاینده‌دا ده‌كرێن، هه‌ندێكیان له پێش ریفراندۆم ده‌كرێن و هه‌ندێكیان له پاش ریفراندۆم ده‌كرێن كه هه‌موویان به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و چه‌قبه‌ستووه‌ی له بازاڕه‌كاندا هه‌بووه كه‌م بكرێته‌وه، بڕیاری حكوومه‌تیشه به‌تایبه‌ت جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه له‌مه‌دوا زیاتر گرنگی و پشتگیری كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت و ده‌رفه‌تی هه‌لی كار زیاتر بێت، لێره به‌دواوه دامه‌زراندن ئه‌گه‌ر بكرێت زۆر به وردی و باشی بكرێت، به‌ڵام هه‌لی كار له‌رێگه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر بێت”.
– “ده‌بوو له 2014ه‌وه به‌غدا 44 ملیار دۆلار به‌هه‌رێم بدات، ته‌نها 4 ملیاری داوه”
قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندن، حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند قه‌رزی له‌سه‌ر خه‌ڵكه؟
د.ئاراس خۆشناو: “ئێمه توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆمان كردووه وه‌كو مامۆستایه‌كی زانكۆ و پسپۆڕێكی ئابووری كردوومه یه‌كه‌میان ئه‌و قه‌رزه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌رییه‌تی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی خۆی، ئێستا له‌كۆتایی مانگی هه‌شتیین حكوومه‌ت شه‌ش مانگ به‌ته‌واوی قه‌رزاری فه‌رمانبه‌رانییه‌تی ته‌نها هی مامۆستایان نه‌بێت كه نیو مووچه دراوه، واته چوار مانگی ساڵی 2015 قه‌رزاره، چونكه سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی ناچاریی مووچه له كۆتایی ساڵی 2016 بڕیاری لێ درا، ئێستاش كه قسه ده‌كه‌ین مووچه‌ی مانگی شه‌ش دراوه، واته دوو مانگیش لێره قه‌رزاره، كه‌وابوو كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بێت هی ئه‌و شه‌ش مانگه بیدات ده‌كاته نزیكه‌ی 732 ملیۆن دۆلار ده‌كات و هه‌مووی ده‌كاته چوار ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ده‌دات.
ئه‌وه‌شی به سیسته‌می پاشكه‌وت كراوه كه به ناچاری بڕیاری لێ دراوه، حكوومه‌تی هه‌رێم به تێكڕای گشتی مانگانه ده‌وروبه‌ری 250 بۆ 280 ملیار دیناری بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه له‌و 19 مانگه‌ی كه پاشه‌كه‌وتی كردووه، ئه‌وه‌ش كه هی پاشه‌كه‌وته ده‌كاته نزیكه‌ی 3.6 ملیار ده‌دات.
كۆی گشتی هه‌ردوو ژماره‌كه كه حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاری فه‌رمانبه‌رانی خۆیه‌تی له مووچه هه‌شت ملیار و 50 ملیۆن دۆلاره.
قه‌رزه‌كانی دیكه دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره كه ده‌ستكاریی پاره‌ی بانكه‌كان كراوه، كه‌متر له یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاكانی نێوخۆیه و هێدی هێدی ده‌ست به دانه‌وه‌یان كراوه، له‌نێوان شه‌ش تا حه‌وت ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه كه له‌دوای بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2014ه‌وه ده‌ستی پێكرد ناچار بوو، نزیكه‌ی 20 مانگ له‌دوای بڕینی بوودجه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوی مووچه‌ی دابین ده‌كرد تا مانگی 8ی 2015، ئه‌وه‌ی ماوه نزیكه‌ی شه‌ش تا حه‌وت ملیار دۆلاری قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیشی له‌سه‌ره ئه‌و قه‌رزانه ئه‌وانه‌ی كۆمپانیایانه هی گێنه‌ڵ ئێنرجی و دی ئێن ئۆشی تێدابوو، پێشتر تا هه‌شت ملیار و شتێك بوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی نێوان مانگی ئابی 2016 تا نیسانی 2017 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی كۆمپانیاكان دابوویه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆبكه‌ینه‌وه ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌وه ته‌نها ژماره ره‌سمییه بڵاوكراوه‌كانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌رجیی دیكه‌ی سه‌ربازی هه‌بێت ئاگاداری نییم.
هه‌رچی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه بۆ خۆی پێشینه‌ی داوه به هاوڵاتییان ئیتر پێشینه‌ی خانووبه‌ره، هاوسه‌رگیری، گه‌شتیاری، كشتوكاڵی، هی دیكه‌ش هه‌یبوو كۆمه‌ڵێك پێشینه‌ی جۆراوجۆرهه‌بوون كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار ده‌بێت، نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلاریش هی كۆمپانیاكان بوو پێی دابوون، ،واته حكوومه‌ت 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ر هاوڵاتییانی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه له قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت ده‌ربكه‌ین ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 10 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار تا 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ره.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌پێی لێكدانه‌وه داراییه‌كانی ئێمه ته‌نها ئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یبووه له‌رووی داراییه‌وه به‌ته‌نها له ساڵی 2014 و به‌سه‌ره‌وه تا ئێستا كه سێ ساڵ و هه‌شت مانگه و ئه‌گه‌ر حسابی ئه‌وه بكه‌ین ئیستیحقاقی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیار دۆلاره له مانگێكدا، ئه‌وا نزیكه‌ی 44 ملیار دۆلار تا كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ كه ده‌بوو به‌غدا بیدات به هه‌ولێر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتر باس له‌وه‌كراوه كه به‌غدا بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نه‌داوه له‌گه‌ڵ شتی تر، به‌ڵام له‌كۆی ئه‌و 44 ملیار دۆلاره‌ی ئه‌و سێ ساڵ و هه‌شت مانگه، حكوومه‌تی عێراق ته‌نها چوار ملیار دۆلاری داوه، ئه‌و 40 ملیاره‌ی دیكه به‌غدا ده‌ڵێت ئێوه نه‌وتتان فرۆشتووه و داهاتی ناوخۆتان هه‌بووه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی سامانه سرووشتییه‌كان و ئه‌و پاره‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی كردووه و رایگه‌یاندووه و ئه‌وه‌ی حسابمان كردووه به‌هه‌موو داهاته‌كان ده‌گاته 20 ملیار دۆلار كه له فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی نه‌وت ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌و 44 ملیار دۆلاره ده‌ربهێنیین ئه‌وا هێشتا به‌غدا 20 ملیار دۆلار به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره، بۆیه له‌رووی داراییه‌وه به‌رامبه‌ر یه‌كی بكه‌ین ئه‌گه‌ر له گفتوگۆکانی داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌غدا دەبێت ئه‌و پارانه بدرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌ندێك له قه‌رزی بانكه‌كان بڕیار وایه بانكی ناوه‌ندیی عێراق بیگرێته ئه‌ستۆ، به‌رامبه‌ری كردنه‌وه‌ی بانكه‌كه لێره و ئه‌و ته‌سوییه داراییانه‌ی كه هه‌یه ئه‌وا هێشتا ره‌سیدی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 9 ملیار دۆلار ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ش هی ئه‌و پڕۆژانه‌یە کە راوه‌ستاوه.
به‌گوێره‌ی دوایین راپۆرتی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بڕی 122.9 ملیار دۆلاره و یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له كۆتایی ساڵی 2013 بڕی 92 ملیار دۆلار بوو، ئه‌مڕۆ ئێستا 38 ملیار دۆلاره، 54 ملیار دۆلاریشی له یه‌ده‌گ ده‌رهێناوه، بارودۆخی عێراق زۆر خراپتره له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان له‌و یه‌ده‌گه ده‌ریان هێناوه. كه ده‌بوو له‌و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی عێراق وه‌ریگرتووه و له‌و یه‌ده‌گه‌شی ده‌ریهێناوه ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان 18 ملیار دۆلاری وه‌رگرتبا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش حساب بكه‌ین ئه‌وا ئه‌توانیین بڵێین هێشتا حكوومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 30 ملیار دۆلاری لای حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت.
– “رێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و رۆس نه‌فت له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵ ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه”
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بلۆكی نه‌وتی هه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی کە سێ ملیار دۆلار له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم، بڕیاره رۆس نه‌فت بیدات به‌هه‌رێم كه‌ی ده‌گات؟
د.ئاراس خۆشناو: “یه‌كه‌م بلۆكه نه‌وتییه‌كان له‌زیادبووندایه، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار 90 بلۆك هه‌یه، ئه‌وانیش به‌پێی نوێترین دۆزینه‌وه زیاد ده‌كات، نزیگه‌ی 50 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زیاتر له 35 كۆمپانیای جیهانی له زیاتر له 25 وڵات مۆركراوه، نوێترینییان ئه‌وه‌ی رۆس نه‌فته، رێككه‌وتنی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه له مانگی 11ی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، واته ئه‌و پاره‌یه له‌مانگی 11 ده‌گات، به‌پێی چاودێری ئێمه و لێدوانی خودی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و بۆ پڕۆژه‌كانه ئه‌وانه‌ی وه‌ستاون كه ژماره‌یه‌كی زۆرن، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بۆ پێداچوونه‌وه ده‌بێت به سیسته‌می مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌مێكی نوێی مووچه ده‌رده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌رێمی كوردستان، چونكه له مادده‌ی 109 و 110 ی دەستووری عێراق ئێمه‌ی پابه‌ند كردووه كه داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختینه‌یی له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه ئەمەش ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌مڕۆ كه نا‌توانیین له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه به‌رده‌وام بین، بۆیه ئێمه بیر له به‌دیل ده‌كه‌ینه‌وه، به‌دیله‌كه شه‌ش مه‌رجی بۆ دانراوه ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن، یه‌كه‌میان یاسایی بێت، دووه‌میان له‌ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت بیت، سێهه‌م له سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی ئێستای مووچه باشتر بێت، چواره‌میان حكوومه‌تی هه‌رێم بتوانێت له ئاینده‌شدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، پێنجه‌مییان دادپه‌وه‌ریی تێدابێت، شه‌شه‌میان ده‌بێت ستانده‌ره دارایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێدابێت.
هه‌ر بۆ زانیاریی، جگه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆز نه‌فت و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گێنه‌ڵ ئێنرجی و دی ئێن ئۆ كراوه رێككه‌وتنی تر هه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێن رێككه‌وتنی زۆر باش ده‌بن بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به زۆرینه نامێنن.
هه‌ندێك رێككه‌وتنی نوێش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی غازی سرووشتیش بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، هه‌روه‌ها زیادكردنی توانای هه‌نارده‌كردنی بۆرییه‌كانه و ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و بۆرییه ته‌واو بێت و توانای هه‌رێمی كوردستان بگاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له نه‌وت له رۆژێكدا، هه‌روه‌ها ئێستا تاوتوێی به‌دیلی تر ده‌كرێت بۆ ره‌وانه‌كردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی ئێران و له‌رێگه‌ی شوێنی دیكه‌وه”.
– “سیسته‌مێكی مووچه‌ی جیاواز له به‌غدا داده‌ڕێژین”
ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی مووچه چۆن ده‌بێت، پاشه‌كه‌وتی مووچه كه‌ی ده‌ستكاریی ده‌كرێت؟
د.ئاراس خۆشناو: “كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و لێژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و هه‌روه‌ها ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و ئه‌كادیمی بیرۆكه‌مان داوه و بانكی نێوده‌وڵه‌تیش هاوكاره، ئه‌و شه‌ش مه‌رجه‌ی باسمانكرد ئه‌وه بۆچوونی ئێمه‌ی تێدابوو وه‌كو پسپۆڕێكی بواره‌كه و ئه‌وه‌ش بۆچوونی خودی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو و لۆژیكیش واده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت.
بۆیه چه‌ند به‌دیلیك هاتوونه‌ته پێش و دیراسه‌ده‌كرێن و ده‌توانم بڵێم زۆرینه‌یان ته‌واوبوون ئه‌و دیراسانه، هه‌ر به‌دیلێك له‌وانه ده‌بێت بزانیین چی پێویسته و چاكه و خراپه‌ی چییه، ئه‌مڕۆ به‌پێی سیسته‌می پاشكه‌وت حكوومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئه‌و مانگانه‌ی كه مووچه‌ی خانه‌نشینیش ده‌دات مانگانه بڕی 650 ملیار بۆ مووچه ده‌دات كه به دۆلار ده‌كاته 542 ملیۆن دۆلار له‌كۆی ئه‌و 875 ملیاره كه نزیكه‌ی 732 ملیۆن دۆلار كه مووچه بوو به بێ پاشه‌كه‌وت، واته حكوومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی 74,28 له‌سه‌دی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه ده‌كات، به‌ڵام چۆنه به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌كو ئاسایش و پێشمه‌رگه و به‌شێك له پۆلیس و دادوه‌ره‌كان یان به ته‌واوی یان به‌ڕێژه‌ی یه‌كجار زۆر وه‌رده‌گرن، ئه‌وی تریش به‌رێژه‌ی جیاواز لێیان پاشه‌كه‌وت كراوه.
بۆیه به‌دیلیك هه‌بوو ئه‌وه‌یه كه كۆی گشتی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم 70 له‌سه‌د وه‌ربگرن و 30 له‌سه‌ده‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت بێت، به‌ڵام ئه‌مه ره‌نگه پڕنسیپی یاسایی و داده‌په‌روه‌ریی تێدانییه نه‌گونجێت.
به‌دیلێكی دیكه كه من خۆم له‌گه‌ڵی نه‌بووم ئه‌وه‌یه رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت كه‌م بكاته‌وه، واته جارێك با 10 یان 15 له‌سه‌د مووچه زیاد بكات، به‌ڵام ده‌بێت بزانیین پاشه‌كه‌وت تا كه‌ی؟ ئه‌ی حكوومه‌تی دوای ئه‌م حكوومه‌ته، ئه‌و بڕه‌ی هه‌یه له پاشه‌كه‌وت و زۆرە له‌سه‌ر حكوومه‌ت.
به‌دیلی سێهه‌م ئه‌وه‌یه كه تاراده‌یه‌كی زۆر باشه و منیش له‌گه‌ڵیم ئه‌وه‌یه سیسته‌می مووچه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌رووی زانستییه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه ته‌نها رێژه‌ی 43 له‌سه‌د مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه، رێژه‌ی 57 له‌سه‌دی ده‌رماڵه‌كانه، له هیچ كوێی دنیا شتی وا نییه كه ده‌رماڵه له سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی زیاتر بێت، ده‌رماڵه‌كانیش دوو جۆرن، ده‌رماڵه جێگیره‌كان وه‌كو بڕوانامه، خێزان، منداڵ و ئه‌م جۆره ده‌رماڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 17 تا 18 له‌سه‌دی كۆی گشتی پێكده‌هێنێت، هه‌رچی جۆری دووه‌مه كه ده‌رماڵه پیشه‌ییه‌كانن، زیاتر له 32 له‌سه‌دی كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی حكوومه‌ت ده‌یدات ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یین كه ئه‌مانه‌ش جۆراوجۆرن، ئه‌مانه یاسایی تایبه‌تیان پێده‌رچووه، به‌شێكیشیان رێنمایی و رێسایان پێده‌رچووه، بۆیه له‌كۆی ئه‌و 875 ملیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه ده‌یدات بڕی 310 ملیار دیناری بۆ ده‌رماڵه پیشه‌ییه‌كانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رماڵه پیشه‌ییانه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم 240 تا 250 ملیار دینار پاشه‌كه‌وت ده‌كات، 80 ملیار دیناریشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌نگه 40 ملیار دینار دیكه‌ی بكه‌یته سه‌ری ئه‌و كاته ده‌توانیین ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی بۆ هه‌موو كه‌سه موسته‌حه‌قه‌كان سه‌رف بكرێت و ئه‌و كات مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی جێگیره‌كانیش ده‌درێت، من بۆخۆم زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دام و بانکی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵیدایه و ئیتر چاوه‌ڕوانین زیاتر دیراسه بكرێت به‌ڵكو له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌ت بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
– “نزیكه‌ی 23 بۆ 25 هه‌زار كه‌س به نایاسایی مووچه‌یان وه‌رگرتووه”
ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كه‌سن؟
د.ئاراس خۆشناو: “ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌بوو زیاتر له ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س مووچه‌یان له‌حكوومه‌ت وه‌رده‌گرت، پاش سیسته‌می بایۆمه‌تر هه‌ندێك پێشتر ده‌رماڵه‌یان وه‌رده‌گرت وه‌كو قوتابیانی زانكۆ لێی ده‌رده‌هێنرێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمە، 10 له‌سه‌دی ئه‌و خه‌ڵكه دووباره بوون، واته نزیكه‌ی 140 هه‌زار كه‌س ناوییان دووباره بوو، له‌و ژماره‌یه 110 هه‌زار دووباره مووچه وه‌رگرتنه‌كه‌ی یاسایی بوو، چۆن؟ واته بۆ نموونه كه‌سێك فه‌رمانبه‌ره له‌هه‌مان كاتدا خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه، یان كه‌م ئه‌ندامه، یان زیندانی سیاسیی بووه، به‌پێی یاسا مووچه‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ده‌روبه‌ری 23 تا 25 هه‌زار كه‌س هه‌ن كه به نایاسیی مووچه‌یان له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ش یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، بۆیه كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی پاره له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن له ده‌وروبه‌ری ملیۆنێك و 350 هه‌زار کەس ده‌بێت، به‌ڵام ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نزیکەی 721 هه‌زار و چوارسەدیان فه‌رمانبه‌ریی هه‌میشه‌یین، نزیكه‌ی 31 هه‌زار و شتێكیش گرێبه‌ستن، واته كۆی گشتییان ده‌كاته 752 هه‌زار كه‌س ده‌دات كه ئێستا له خزمه‌تن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 236 هه‌زار خانه‌نیشن و زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو پاراستنی خێزان و كه‌م ئه‌ندامان و زیندانییانی سیاسی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئه‌وانی تر”.
دوایین ئاماره‌كانی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان چی ده‌ڵێن؟
د.ئاراس خۆشناو: “ئێستا به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان کە له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی كردوویانه رێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستان له 15 له‌سه‌د تێپه‌ڕی كردووه”.