ژنانی هه‌ورامان به‌ده‌ست ڕه‌نگینی له ئیشوكاردا ناسراون و له زۆربه‌ی ئیشه جۆراو جۆره‌كاندا جێ ده‌ستیان دیاره, یه‌كێك له‌و ئیشانه‌ش”چنینی كڵاشه”..
ژنانی هه‌ورامان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به كاره‌كانی خۆیان توانیویانه بونی خۆیان بسه‌لمێنن و شان به‌شانی پیاوان ئیش بكه‌ن و بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان دابینبكه‌ن.
له وه‌رزی به‌هاردا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواست له‌سه‌ر كڵاش زیاترده‌بێت وه داواكاریه‌كانیش زیاتر پیاوانن وه ئه‌گه‌ر ژنانیش داوابكه‌ن ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی جوان و تایبه‌ت بۆیان دروست ده‌كه‌ن و نرخی كڵاش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و ئێستا كڕیاره‌كان ته‌نها ناوخۆیی نین و له ده‌ره‌وه‌ش خواست له‌سه‌ر كڵاش هه‌یه.
مێژووی چنینی كڵاش بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (18) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات له هه‌ورامانی ته‌خت له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ستا “قه‌له‌نده‌ر” بۆ یه‌كه‌مجار چنیوێتی و ,له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوشدا وه‌ستا “ئه‌بوبه‌كر” ته‌وێڵه‌یی له هه‌ڵه‌بجه گۆڕانكاری له شێوازی چنینی كڵاشدا كردووه بۆیه ئێستا كڵاشی ئه‌بوبه‌كری به باشترین جۆری كڵاش داده‌نرێت.