لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی شوێنی گشتی بەكاردەھێنن بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن و سەرۆكی لیژنەكان رایدەگەیەنێت:دەبێت لەماڵەكانی خۆیاندا قوربانی بكەن و ھیچ شوێنێكی گشتی بەكارنەھێنن.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاند: بەپێی رێنماییەكانی ڤێتێرنەری ھۆشداری بەھاوڵاتیان دەدەین كە دەبێت لەماڵەكانی خۆیاندا قوربانی بكەن و هیچ شوێنێكی گشتی بەكارنەھێنن.
وتیشی: ئەو كەسانەی لەرۆژانی جەژندا لەشوێنی گشتی ئاژەڵ سەردەبڕن، دەست بەسەر گۆشتەكەیدا دەگیرێت و پسوڵەی سەرپێچی بۆدەكرێت، دوای جەژنیش بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ساڵانە لەجەژنی قورباندا، هاوڵاتیان ئاژەڵ دەكەن بەقوربانی و لەبارەی بەكارهێنانی شوێنی گشتی و نزیك شەقامەكان بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ بەمەبەستی قوربانی كردن، لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامییەتی ھۆشداری دەدات.