بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە مەرزی باشماخ بۆ یەک رۆژ ڕاگیرا.
بەڕێوەبەری دەروازەی مەرزی باشماخ ئەزوەر محەمەد رایگەیاند، بڕیاردراوە له ئێوارهی دوێنێ پێنج شەممەوە تا دووهم رۆژی جهژن، جموجۆڵی بازرگانی له مهرزهكهدا رابگیرێت.
راگەیاندووە کە لەیەکەم رۆژی جەژندا هیچ جۆرە بارهەڵگرێت لە مەرزی باشماخەوە هاتوچۆ ناکات، تەنها گەشتیاران نەبێت کە ئەوان بە ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن.
بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە راگرتنی مەرزەکە تەنها لە یەکەم رۆژی جەژندا دەبێت و بۆ رۆژانی دوایی ئاسایی دەبێتەوە.
مەرزی باشماخ بەیەکێک لە سەرەکی ترین دەروازەی سنوری نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت و دەکەوێتە ناوچەی پێنجوێن لە باکوری رۆژهەڵاتی سلێمانی.