وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت، مه‌ولود باوه‌موراد رایگەیاند ”هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ئیداری و دارایی و ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه”.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، كازم فنجان له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت، مه‌ولود باوه‌موراد و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق و به‌رپرسی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق له هۆتێل دیڤان ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق بۆ راگه‌یاندنه‌كان وتی: “ئه‌مڕۆ من و برای گه‌وره‌م وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق له هه‌ولێر كۆبووینه‌وه له كۆڕبه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق كه مانگانه له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق دووباره ده‌بنه‌وه، پێشتر و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له سلێمانی بووین، سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌مان دوای مانگێكی دیكه له نه‌جه‌ف ده‌بێت”.
وتیشی: “مه‌به‌ست له‌م كۆڕبه‌ند و كۆبوونه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كان و تێڕوانینهكانه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش بكه‌ین، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراقیین كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و جێبه‌جێكاریی به ده‌سته‌وه‌یه بۆ به‌جێگه‌یاندنی باشترین پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چه‌ندین رێكخراوی گه‌وره وه‌كو ئایكاو، ئهیازه، ئێف ئه‌ی ئه‌ی، ئه‌یاتا لێره و له‌وێ بڕیار و پێشنیاز و یاسا ده‌رده‌كه‌ن له‌مباره‌یه‌وه و ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبین”.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: “ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م كۆبوونهوانهوه حاڵه‌تێك له ركابه‌ری له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق دروست بكه‌ین، بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بپاڵێوین بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئۆپڵ سكای، واته شێوازی ئاسمانی كراوه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی دابینكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه پێویستن هه‌بێت و گرنگترین پێویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م كاره، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت تۆڕی فڕۆكه‌خانه ناوخۆییه‌كان بەرفراوان بکەین”.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند ته‌نها رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌د رووبه‌ری هۆڵه‌ندایه، به‌ڵام جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له ژماره‌ی فڕۆكه‌خانه ناوخۆییه‌كانی هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستان به نموونه.
كازم فنجان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵیشی كرد و وتی: “فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ یه‌كێكه له فڕۆكه‌خانه گه‌وره‌كان و له رێگه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه باس له دووباره بونیادنانهوهشی ده‌كه‌ین”.
فنجان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت “چه‌ندین راسپارده له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌رده‌چێت و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن له پێناو باشتركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت بیخه‌ینه واری جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه نابێت فڕۆكه‌خانه‌كان چه‌كدارییان تیادابێت، ده‌بێت فڕگه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان خاڵی بن له هه‌موو دیمه‌نێكی چه‌كداری، فڕۆكه‌خانه‌كان گۆڕه‌پانێكی جه‌نگی نییه، به‌ڵكو ناوچه‌ی خاوێنن له هه‌موو دیمه‌نێكی چه‌كداری.
سه‌باره‌ت به‌و قهرزانهشی كه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌یانه، كازم فنجان ئاشكرای كرد “قه‌رز له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، به ته‌نها له‌سه‌ر هێڵی فڕۆكه‌وانیی عێراق نییه، بۆ نموونه له‌سه‌ر فڕۆكه‌وانیی ئوردنیش هه‌یه، بۆیه چاودێریی ده‌كه‌ین و ده‌بێت ئه‌وه‌ی مافی خۆیه‌تی ده‌بێت قه‌رزه‌كانی پێبدرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به دانانی راداریش له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی عێراق وتی: “دانانی رادار له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی چاودێریی ئاسمانی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تالس هه‌یه كه عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردووه بۆ دانانی له باشترین شوێن، به‌ڵام باشترین شوێنمان دیاریكردووه كه ئه‌ویش كه‌ركووكه، ره‌نگه له چیای پیرۆمهگرونیش راداری بچووكتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بدرێت، ئیدی ئه‌مه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه چه‌ندین رادار هه‌بێت و تۆڕێك هه‌بێت”.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووكیش كه زۆر جار له راگه‌یاندنه‌وه قسه له‌سه‌ر دروستكردنی كراوه ناوبراو وتی: “بیرۆكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك له لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه خراوه‌ته روو، ئێستا فڕگه‌یه‌كی سه‌ربازیی هه‌یه، به‌ڵام بۆچوونی به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركووك دوورتره له بۆچوونی ئێمه ئه‌و ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره و جوان و رێك بێت، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ین به‌ڵام ئێمه پێمان باشه فڕۆكه‌خانه‌كه له رێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت باشتره له كه‌رتی گشتی، ئنیشائهڵڵا پاش ته‌واوكردنی دیزاینه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك رێی خۆی ده‌گرێت”.
له‌باره‌ی بارودۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵیشه‌وه كه داعش به‌ته‌واوه‌تی وێرانی كردووه، ناوبراو وتیشی: “فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ تێكدانێكی زۆر خراپ كراوه كه مێشك قبووڵی ناكات، فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ فڕگه‌كه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه له باكوورییه‌وه بۆ باشووری وه‌كو كێك بڕیویانه و هه‌ر 10 مه‌ترێك خهندهقییان لێ داوه و هه‌موویان تێكداوه، هه‌روه‌ها هه‌موو هۆڵ و رادار و ئامێره‌كانی هه‌مووی تێكدراوه، بۆیه فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو پێویستی به بونیادنانه‌وه هه‌یه، فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ زۆر گرنگه، چاوه‌ڕوانی پاڵپشتیی دارایین بۆ بونیادنانه‌وه‌ی، چونكه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رسێ كیشوه‌ری ئاسیا، ئه‌ورووپا وئه‌فریقا ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه”.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی عێراقیشه‌وه وتی: “پێش دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌مان بۆ هاتووه و ژماره‌ی فڕۆكه‌كانمان ئێستا گه‌یشتووه 34 فڕۆكه، به سه‌ركه‌وتوویش 22 هه‌زار حاجییمان بۆ ماڵی خوا له چه‌ند رۆژی رابردوو گواستووه‌ته‌وه”.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت، مه‌ولود باوه‌موراد له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان پاش به‌خێرهێنانی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق وتی: “ویستمان له‌م كۆبوونه‌وه‌یەدا له نزیكه‌وه كێشه‌مان بخه‌ینه به‌رده‌ستی وه‌زیر و هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كان كێشه و باسه‌كانمان و بۆچونه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر باس بكه‌ین، ئێمه كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌بواری فڕۆكه‌وانی و شتی دیكه‌ش هه‌یه، به‌رده‌وام له‌مباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و توانیومانه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و كێشانه باس بكه‌ین و باس له چاره‌سه‌ركردنیشیان بكه‌ین، كێشه‌كانی ئێمه به‌شێكیان دارایی، به‌شێكییان ئیداری، به‌شێكیشیان كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، ئیتر ئه‌مڕۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه باسی كێشه‌كانی خۆیان به راپۆرت ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق”.
وتیشی: “ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار ده‌رچوو به‌و پێویستییه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێویستی پێیه‌تی خه‌ڵكێك دابمه‌زرێنن كه 30 كه‌سن، ئیتر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستن وه‌رده‌گیرین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ته‌لار فایه‌ق له‌باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه گوتی: “له‌دوای رووداوه‌كانی داعش فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان میوانداریی هێزێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی زۆر گه‌وره ده‌كات و ئیشی به‌شه‌كانمان بووه به دوو و سێ هێنده، به‌ڵام ئێمه به‌هه‌مان ژماره‌ی پێشتر كردوومانه، ئه‌و ژماره‌یه‌ی داوامان كردووه زۆر نییه، به‌ڵام له هیچ باشتره”.