دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 9-1-2013 به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆبهندهری جه‌یهانی توركی راگیرا، بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ10-1-2013 گرفته‌كه چاره‌سه‌ربكرێت‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێبكرێته‌وه.
عه‌باس باقر به‌یاتی، به‌رپرسی به‌شی ته‌كنیكی كۆمپانیای نه‌وتی باكور رایگه‌یاند، له‌ناوخاكی توركیادا گرفتێكی ته‌كنیكی لهبۆرییهكاندا دروستبوون‌و تیمه‌كانی چاكسازی ده‌ستیان به‌چاككردنه‌وه‌ی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاوه‌ڕی ده‌كرێت ئهمرٍۆ گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستپێكاته‌وه، كه ڕۆژانه (350.000 بۆ 425.000) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت.