هاولاَتیان و كاسبكاران له سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده له جه‌ژنی قوربان نزیكبووینه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داریی و نه‌بوونی مووچه‌وه هاولاَتیان ناتوانن وه‌ك پێویست پێداویستیه‌كانی جه‌ژن بكڕن و به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئاستی بازاڕكردن به رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه.
ره‌نگه ئەو هاونیشتمانیانەی كه ئه‌مرۆ له‌بازاردان هه‌موویان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت به‌دڵی خۆیان پَداویستییه‌كانی جه‌ژن دابین بكه‌ن چونكه نزیكه‌ی چوار ساڵه قه‌یرانی دارایی بۆ هاولاَتیانی ئه‌م هه‌رێمه دروستكراوه, ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر دۆخی ژیانی هاولاتیان جێهێشتووه.
ئارام جەلال پیشەی فه‌رمانبه‌ره دەڵێت ”بۆ جه‌ژنی قوربان ته‌نیا بای 50 هه‌زار دینار پێداویستی‌م كڕیوه چونکە به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانم ته‌نانه‌ت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌ژنیش وه‌ك پێویست بكڕم.
شەهێن وەهاب پیشەی مامۆستایە سەبارەت بەکاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر بازار وتی ”ساڵان کەدەهاتینە بازاڕ هەموو شتێکمان بەزیادەوە دەکرێ بەڵام ئەم ساڵ ناتوانین تەواوی پیداویستەیەکان دابین بکەین ئەو دەڵێت ”بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی لەبازاردان وەک پێوسیت شت ناکڕن”.
كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی نیو مووچه و چاره‌كه موچه وایكردووه نه‌ك هاولاَتیان به‌ڵكو فرۆشیاران و خاوه‌ن دووكانه‌كانیش بێ بازاڕی و ساغنه‌بوونه‌وه‌ی كالاَكانیان ڕوویان تێبكات.
کاوە محمەد کە دوکانی چەرەسات و شیرنی هەیە لەجادەی مەولەوی دەڵێت ” خەڵک بەگشتی ناتوانێت وەک ساڵان پیداویستەکانی بکڕێت، هاوڵاتی هەیە دێتە دوکانەکەم سەیری شتەکان دەکات دەڵێت بۆ وا گرانە لەکاتێکدا نرخمان وەک خۆیەتی هیچ زایادمان نەکردوە، ئەو وتیشی ”ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو کە قەیرانی دارایی هەر هەبوو بازاڕمان زۆر کزبووە”.
محەمەد دوکانی پۆشاکی هەیە لەبازاری زانکۆ وتی ”لەئیستادا بەشەویش دوکان دەکەینەوە بەڵام هاوڵاتیەکی کەم دێن و جلی جەژن دەکڕن، ئەو کڕیارەنەی دێنە ئێرە هەموویان مشتەری دوکانەکان و دەیانناسین، وتیشی ” سەرایی ئەوەی ئەمساڵ داشکاندنی گەورەمان کردوە بۆ پۆشاکەکانمان بەڵام ساڵی رابردوو بازارمان باشتر بوو لەم ساڵ”.
بێكاری و سیستمی چاره‌كه موچه به‌جۆرێك كاریگه‌ری دروستكردووه كه ئه‌و ژیانه‌ی له رابردوودا خه‌ڵك هه‌یبووه ئێستا ئه‌سته‌مه خه‌ڵك به‌م هه‌مو قه‌یرانه‌وه جارێكی تر دۆخێكی تری وه‌ك جاران ببینیته‌وه وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێت بێ پلانی حكومه‌ت نائومێدی كردون له‌باشبوونی دۆخه‌كه.