بەهۆی شکانی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگەو دەوروبەری بۆ ماوەی چەند رۆژێك بێ ئاو دەبن
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەهۆی شکانی هێڵی دووی ئاوی دوکان -سلێمانی بەشێكی زۆری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگەو قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ وشۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و ئەڵای و گۆپاڵە و تەکیە بۆ چەند ڕۆژێکی نادیار بێ ئاو دەبن
داواش لەهاووڵاتیان دەكەن دەست بەئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە هەوڵدان بەزووترین کات چارەسەری كێشەكە بكەن .