جوبرائیل به‌ 100 چركه‌ گه‌یشته‌ مه‌كسیك


فیلمی ئه‌نیمه‌یشنى كوردى (بێده‌نگى ئاسمان) له‌ده‌رهێنانى جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكى سینه‌مایى نێوده‌وڵه‌تى له‌وڵاتى مه‌كسیك به‌شدارى پێشبڕكێى سه‌ره‌كى ده‌كات‌و كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات. 

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى به‌شدارى فیلمه‌كه‌ى له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند “فیلمه‌كه‌ به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵى سینه‌مایى نێوده‌وڵه‌تى تیخوانا له‌وڵاتى مه‌كسیك ده‌كات‌و كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات”.

 وتیشى “فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ 28 بۆ 30ى  ئه‌یلولى 2017 له‌وڵاتى  مه‌كسیك ئه‌نجام ده‌درێت”. 

(بێده‌نگى ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌مى سینه‌مایى ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ و به‌سپۆنسه‌رى عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نى زانكۆى نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌ماوه‌ى ته‌نها 3مانگدا به‌شدارى 25 فێستیڤاڵى سینه‌مایى جیهانى، كردوه‌ و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشى پێبه‌خشراوه‌. 

سیناریۆى فیلمه‌كه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تى‌و كارى گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شادى‌و كارى موزیكى فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنى جێبه‌جێى كردوه‌، ماوه‌ى فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌مى ساڵى 2017-یه‌.