هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم (61٪) زیادیکردوە


وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، رایدەگەیەنێت؛ به‌راود به‌ ساڵی رابردو هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم (61٪) زیادیكردوه‌.

نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ به‌راود به‌ساڵی رابردو هاتنی گه‌شتیاران (61%) زیادیكردوه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ رۆژانی جه‌ژندا گه‌شتیارێكی زۆر بێنه‌ هه‌رێم.

وتیشی: نزیكه‌ی (85٪)ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هاتونه‌ته‌ هه‌رێم له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عێراقه‌وه‌ هاتون.

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکرد،، تا مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ هه‌رێم و پێشبینیشده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته‌ دو ملیۆن.