لەسلێمانی رۆژانە 90 تۆن گۆشتی سوور دەخورێت

لەماوەی یەک مانگدا لەشاری سلێمانی ٤٥ ھەزار ئاژەڵ سەربڕدراون بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت “ھاوردەکردنی ئاژەڵ بەردەوامە”.

سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدوارۆژی راگەیاند “تەنھا لە مانگی حەوتدا لە سلێمانی ٤٥ ھەزار ئاژەڵ سەر بڕدراون و نزیکەی ٦٧٠٠ ھەزار ڕەشەوڵاخ سەربڕدراوە کە ڕۆژانە ٩٠ تۆن گۆشتی سور لەسلێمانی دەخورێت و ٧٠ تۆن گۆشتی مریشک دەخورێت کە بەرھەمی مریشک زۆرە”.

ڕاشیگەیاند “ھاوردەکردنی ئاژەڵ لەوڵاتانی ئێران و سوریا و جۆرجیاوەیە کەتائێستا بەردەوامە بەو بڕە ھاوردە دەکرێت کە مانگانە دیاری دەکرێت ھەموو ئاژەڵێکیش پشکنینی بۆ دەکرێت و پاشان ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو سلێمانی”.