پاقلاوه‌ی عه‌نتاب، كه یه‌كێكه له شیرینییە به‌تامه‌كانی چێشتخانه‌ی عه‌نتاب، كه ناوی له لیستی شاره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی یونسكۆدایه، به‌هۆی گرانبوونی نرخی فستقی عه‌نتاب نرخی شیرینییهكهیش به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەوانەی کاری دروستکردنی پاقلاوه دەکەن و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه خواستی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌یه، نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان تێكڕا %15 زیادكردووه، به‌مه‌یش نرخی یه‌ك كیلۆ پاقلاوه‌ی فستق كه خواستێكی زۆری خه‌ڵكی له‌سه‌ره به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 70 لیره‌ی توركی کە دەکاتە نزیکەی 20 دۆلار.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی باقلاوه‌ی چهلهبیئۆغڵولهری، مه‌همه‌ت چیفتچی، به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند كه پاقلاوه ره‌وانه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.
چیفتچی، باسی له‌وه كرد كه ئه‌م وه‌رزه‌ی فستقی عه‌نتاب به “ساڵی نه‌بوون” هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه.
چیفتچی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فستق یه‌كێكه له گرنگترین ئەو مادده خاوانه‌ی کە لە دروستکردنی پاقلاوهدا بەکاردەهێنرێت ئەو وتی: “ئه‌مساڵ فستق زیانی له به‌رهه‌مهێنه‌رانی پاقلاوه دا. ئه‌م رووداوه كه 2-3 ساڵ جارێكدا روو ده‌دات تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌ك رێگری لێبكه‌ین. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پاقلاوه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پاقلاوه دروستكرد. كاتێكیش نرخه‌كه‌ی گران ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاس بۆ خوا كارمان باشه”.
چیفتچی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی شاره‌كه رێژه‌ی زیادكردنه‌كه دیاریكراوه، ئەو وتی: “ساڵی رابردوو كیلۆیه‌ك فستق 45-55 لیره بوو، كیلۆیه‌ك پاقلاوهمان ده‌دا به 60 لیره. ئێستا كیلۆیه‌ك فستق به 120 لیره‌یه، كیلۆیه‌ك پاقلاوه بووه به 70 لیره. واتا نزیكه‌ی %15 نرخمان زیاد كردووه. به‌راستی ئه‌وه‌شمان له ئه‌نقه‌ست نه‌كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخدا نین. به‌دڵنیایشه‌وه له پاڵ ئه‌وه‌دا شتی دیكه هه‌یه وه‌ك رۆن، كرێی كرێكار كه هه‌موو ئه‌مانه كاری ده‌ستین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیانمان پاقلاوه‌ی هه‌رزانیان ده‌ست بكه‌وێت. سه‌ره‌ڕای به‌رزی تێچوو، ئێمه فیداكاری ده‌كه‌ین. ده‌توانین بڵێن كه گه‌ره‌ترین فیداكاری له‌مساڵدا به‌رهه‌مهێنه‌رانی پاقلاوه ده‌یكه‌ن”.