پشووی جەژنی قوربان دیاری کرا

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشوەکانی جەژنی قوربانی دیاریکردوە.

تەواوی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت:

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسوڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاوات و ویستەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و ناوچەكەدا .

بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین ، پشووی جەژن لە رۆژی پێنج شەممە 2017/8/31 دەست پێدەكات و تا رۆژی سێ شەممە 2017/9/5 بەردەوام دەبێت و رۆژی چوار شەممە 2017/9/6 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.