ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی له‌سه‌ر راگرتنی پێدانی ڤیزا به‌دانیشتووانی شاری سلێمانی هاته‌ده‌نگ و جێگری سه‌رۆكی ژووره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا درێژه‌بكێشێت، زیان به‌ر سلێمانی ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و بڕیاره، یاسین ره‌حیم جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی بهSNNی راگه‌یاند:مه‌ترسییه‌كه بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌یه، كه كێشه بۆ په‌یوه‌ندی بازرگانانی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی توركی و بیانییه‌كان دروست ده‌بێت.
وتیشی”ئه‌گه‌ر بازرگانانی سلێمانی نه‌توانن سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، ئه‌وه ئاگاداری ورده‌كاری هێنان و دیاریكردنی كاڵاكانیان نابن، سه‌ره‌نجام زیان به‌ر دانیشتووانی پارێزگاكه به‌گشتی و بازرگانان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌وێت”.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ژووری بازرگانی سلێمانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا درێژه‌بكێشێت، ئه‌وه به‌دیلی دیكه هه‌یه بۆهێنانی شمه‌ك، وه‌كو ئێران، ده‌شڵێت”كۆمه‌ڵێك له بازرگانانی سلێمانی شمه‌كی خۆراكییان له‌عه‌مباری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق هه‌یه كه ده‌توانین هاورده‌ی سلێمانی بكه‌ین”.
راشیگه‌یاند: پێنه‌دانی ڤیزا له‌لایه‌ن توركیاوه، دۆخی بازاڕی سلێمانی ناشێوێنێت و بازرگانان به‌دیلی دیكه‌یان هه‌یه.