نرخى ئايفۆنی 8 ئاشكرا كرا.. زانیارییه‌كان له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی

کۆمپانیای ئەپڵ لەمانگی 12ی داهاتوودا مۆبایلی زیرەکی ئایفۆنی 8 دەخاتە بازاڕەوەو نرخەکەی رادەگەینێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ، نرخی ئایفۆن 8 ، 999 دۆلاری ئەمریکیە و كۆمپانیای ئه‌پڵ لە 12ی مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت و له‌ 22ی هه‌مان مانگ دەکەوێتە بازاڕەکانەوەو بەکارهێنەران دەتوانن بیکڕن.

کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایدەکات، توانای خەزنکردنی ئایفۆنی8، 64 گێگابایتەو  تا توانای خەزنکردنی زیاتر بێت نرخەکەی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرزتردەبێتەوە.

لە تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 8 لەڕێگەی دەموچاوەوە بەکارهێنەر دەدۆزێتەوەو  شەحنەکەی کلاسیکیە، ئەمەش یەکەمجارە بۆ مۆبایلی زیرەک شەحنی کلاسیکی بەکاربهێنێرت.

کۆمپانیای ئەپڵ لەپاڵ ئایفۆن8 ئامێری نوێی دروستکردوە لەوانە ئایفۆنی 7Sو 7S پڵه‌س لەگەڵ تەلەفزیۆنی 4K و کاتژمێرێکی دەستی زیرەک.

ئاهەنگی دەرچوونی ئایفۆن8 لەسەر ستەیجی ستیف جوبز دەبێت کە هاوبەشی دەزگای کۆمپانی ئەپڵەو لەمانگی 12 دا سازدەکرێت.