دەزگای ئاماری توركیا لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بەوەدەكات: لەریزبەندی كڕیاڕانی خانوو و شوقە لەتوركیا، عیراقییەكان بەپلەی یەكەم دێن و سعودییەكان بەپلەی دووەم. هەرچی كوەیتییەكانیشە بەپێی ریزبەندی دەزگای ئامارەكەی ئامارەكەی توركیا، بەپلەی سێیەم دێت و پلەی چوارەم بۆ روسەكان و پێنجەمیش بۆ بەریتانییەكانە.
بەپێی داتاكانی دەزگای ئاماری توركیا عیراقییەكان 293 خانوو و شوقەیان لەتوركیا كڕیوە و سعودییەكان كە لەپلەی دووەمدان 248 خانوو و شوقەیان لەتوركیا كڕیوە. كوەیتییەكانیش كە بەپلەی سێیەم دێن 118 خانوو و شوقەیان لەو وڵاتە كڕیوە.
بەپێی ریزبەندییەكە شاری ئیستانبوڵ لەرووی فرۆشتنی زۆرترین خانوو شوقە لەریزی پێشەوەی شارەكانی تری توركیایە.
وەك دەزگای ئاماری توركیا ئاماژەی پێكردووە: هاتنی عیراقییەكان لەپلەی یەكەمی ریزبەندییەكە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك لەنێویاندا نزیكی توركیا لە عیراق و هەرزانی نرخی خانوو و شوقە و كاڵاكان بەراورد بەوڵاتانی دیكەی خۆرئاوا.