بەپێی ئامارێکی نوێی جیهانی، سعودی و ئیماراتییەکان دەوڵەمەندترینی عەرەبەکانن


بەپێی ئامارێکی نوێی جیهانی، سعودی و ئیماراتییەکان دەوڵەمەندترینی عەرەبەکانن و بەجۆرێک تەنها (10) دەوڵەمەندی سعودی سەرمایەکەیان (42.1) ملیار دۆلارە.

ئامارە نوێیەکەی فۆربس، دەریخستوە کە ئیمارانییەکانی پلەی دوەمی دەوڵەمەندەکانی جیهان و عەرەبیان گرتوە و سەرمایەکەیان گەیشتوەتە (27.3) ملیار دۆلار و لوبنانیش زۆرترین سەرمایەداری هەیە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی.

وەلید بین تەڵاڵ، ریزبەندی یەکەمی دەوڵەمەندەکانی گرتوە و تەنها ساڵی رابردو سەرمایەکەی (1.5) ملیار دۆلار زیادی کردوە و گەیشتوەتە (18.7) ملیار دۆلار.

ریزبەندی (10) دەوڵەمەندترین کەسایەتی عەرەب بەپێی ئامارەکانی فۆربس:

1- وەلید بین تەڵاڵ – سعودیە – سەرمایەکەی (18.7) ملیار دۆلارە.
2- ماجید فەتیم – ئیماراتی عەرەبی – سەرمایەکەی (10.6) ملیار دۆلار.
3- محەمەد ئەلعامودی – سعودیە – سەرمایەکەی (8.1) ملیار دۆلارە.
4- عەبدوڵا بین ئەحمەد غەریر – ئیماراتی عەرەبی – سەرمایەکەی (6.8) ملیار دۆلارە.
5- ناسف ساوێرس – میسر – سەرمایەکەی (5.6) ملیار دۆلارە.
6- سهیل بەهوان – عەممان – سەرمایەکەی (4.1) ملیار دۆلارە.
7- عەبدوڵا فەتیم – ئیماراتی عەرەبی – سەرمایەکەی (4.1) ملیار دۆلارە.
8- نەجیب ساوێرس – میسر – (3.9) ملیار دۆلارە.
9- ئەمیر سوڵتان بین محەمەد بین سعود ئەلکەبیر – سعودیە – سەرمایەکەی (3.8) ملیار دۆلارە.
10- حسێن سەجوانی – ئیماراتی عەرەبی – سەرمایەکەی (3.7) ملیار دۆلارە.