گوندی خوێڵین-ی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، نزیکەی ٢٠٠ ساڵ دەبێت لە ئاوەکەی خوێ بەرهەم دەهێندرێت و بەرهەمەکەشی ساڵانە دەگاتە هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ تۆن خوێ.
گوندى خوێڵێن لە شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی، نزیکه‌ى ٤٠ کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچکه‌کەوە و ئاوێکی سوێری تێدایە و بە وتەیدانیشتوانی گوندەکە نزیکەی ٢٠٠ ساڵە خوێی-ی لێ بەرهەرم دەهێندرێت.
ده‌رباره‌ى چۆنێتى به‌رهه‌هێنانى خوێ-یەکه، ڕه‌حیم حاجى ڕه‌شید، که به‌ڕه‌حیم خوێڵێنى ناسراوه وتی “سه‌رچاوه‌ى خوێیه‌که کانیاوێکه، که ئاوەکەی سوێرە و نزیکه چوار مه‌تر و ٥٠ سم قوڵه و ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مه‌تر له‌سه‌رووى گونده‌که‌وه دووره.
ڕەحیم، وتیشی: ئاوی کانیاوەکە به‌سۆنده ڕاکێشراوه بۆ بۆ ناو گوندەکە و ده‌کرێته ناو گۆله‌کان (حەوز)ه‌وه، لە وەرزی هاوینەوە تا مانگی ١٠ بۆ ١١ کاری تێدا دەکەین، کە ئاوەکە دەبێت بە هەڵم خوێ لەناو گۆلەکاندا بەجێ دەمێنێت.
سەبارە بە بڕی خوێکە و کاتی دروستبوونی، ناوبراو، وتی:”به‌گوێره‌ى گه‌وره و بچوکى گۆله‌کان و پله‌ى گه‌رمى خوێکه به‌رهه‌م دێت، چونکه گۆل هه‌یه به‌هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێتە خوێ، هه‌یشه به ١٥ڕۆژ ده‌بێتە خوێ، هه‌روه‌هاش به‌پێى گه‌وره‌و بچوکى گۆله‌کان بڕى به‌رهه‌مه‌که ده‌گۆڕدرێت گۆلى واهه‌یه ١٥ تۆن به‌رهه‌مى ده‌بێت، هه‌یشه یه‌ک تۆن به‌رهه‌مى ده‌بێت”.
لەبارەی دورستکردنی گۆلەکانیشەوە، ڕەحیم حاجی ڕەشید، وتی: له‌ڕابردوودا خەڵک خۆی دروستیکردووە، به‌ڵام دواى دامه‌زراندنى حکومه‌تى عێراق له‌ساڵى ١٩٢١دا، ئیتر ئێره بووەته موڵکى حکومه‌ت و فه‌رمانگه‌ى تایبه‌تى به‌م کاره لێره‌داناوه، ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌م گۆلانه پێیى ده‌وترێت گۆلى میرى و له‌و کاته‌دا حکومه‌ت دروستیکردووه، ئێستاش بووە بە موڵکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ساڵانه به زیادکردنى ئاشکرا ده‌درێت به‌کرێ.
وتیشی: ئێمه گروپێکین پێکهاتووین له حه‌وت که‌س به‌بڕى ٢٨ ملیۆن دینار گرتومانه به‌کرێ، لێره نزیکه‌ى ٨٠ بۆ ٨٢ گۆل هه‌یه و ساڵانه‌ش هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ تۆن خوێ بەرهەم دێنین.
هەرچەندە، گوندەکە خاوەنی سامانێکی زۆری خوێیە، بەڵام وەک ئەو گوندنشینە باسیکرد، گوندەکەیان لە خزمەتگوزاریی بێبەشکراوە و وتی: لە گوندەکەمان خوێندنگا، بنکەی تەندروستی و ئاوی خواردنەوەشمان نییە، جونکە ئاوی گوندەکەمان بۆ خواردنەوە شیاو نییە، ئەمە سەرەڕای خراپی ڕێگاوبانە.
سەبارەت بە ساغکردنەوەی خوێیەکەش، ڕەحیم حاجی ڕەشید، وتی: له سنورى سلێمانى و قه‌ره‌داغ و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى له‌که‌لارو گه‌رمیانیشه‌وه دێت بۆ کڕینى، چونکه له‌ڕووى کوالێتییه‌وه خوێکه له‌هه‌موو خوێکانى دیکه باشتره و تۆنى به ٢٥٠ هه‌زار دینار ده‌فرۆشین.
هەروەها، مه‌دحه‌د حسێن، که یه‌کێکه له که‌سانه‌ى پشکى هه‌یه له‌خوێیه‌که‌دا هۆکاری کۆنکرێت نەکردنی گۆلەکان-ی ڕوونکردەوە و وتی: ئەگەر کۆنکرێت بن باشتره، به‌ڵام ئه‌و جۆره چیمه‌نتۆیه‌ى لێره هه‌یه بۆ دروستکردنى گۆله‌کان نابێت، له‌به‌رئه‌وەبه‌رگه‌ى سوێرى خوێکه‌که ناگرێت و ده‌ڕزێت.
ڕۆژنیوز