ئەم مانگە نرخی یەك ئەمپێر پارەی مۆلیدە لە 17 هەزار دینار زیاتر دەبێت


بەهۆی گرانبونی نرخی گازەوە چاوەروان دەكرێت بۆ ئەم مانگە پارەی مانگانەی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانیش لەسەر هاوڵاتیان زیاتربێت و جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانیش رایدەگەنێت، ”نرخی هەر ئەمپَرێك دەگاتە سەروی (15) هەزار دینار”. 

لەوبارەیەشەوە  (كەمال جەلال) جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلیەكان رایگەیاند: ئەگەر ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەكانی تر نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لەكاتی خۆیدا دیاری بكرایە ئەوا كرێی مۆلیدە لەسەر هاوڵاتیان زۆر زیاتر دەبوو بۆیە بریاردراوە ئەم مانگە پارەی موەلیدە زوتر لە هاوڵاتیان وەربگیرێت و ئەو رۆژانەشی دەمنێتەوە دەخرێتەسەر پارەی مانگی داهاتوو. 

وتیشی: چاوەروان دەكەن نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە لەنێوان ( 15) هەزار بۆ (17) هەزارو (500) دیناردابێت .