قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو لەبهرههمهكانی پەلەوەر و ئاژەڵ، بڕیاریانداوە لە مانگی ئەیلولدا رێگە بە هاوردەكردنی ههزار تۆن مریشک و 7 سهد تۆن گۆشتی سور و 4 سهد تۆن ماسی لەگەڵ 5 سهد تۆن ھێلکە بدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەدیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوەوە و پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەروبومی ناوخۆیی و ھاتنی جەژنی قوربان بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
رزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی وتویەتی”بەلەبەرچاوگرتنی بەرزنەبوونەوەی نرخ و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراودا، لیژنەکە بڕیاری داوە لە مانگی ئەیلول-دا گۆڕانکارای لە جۆر و بڕی ئەو کاڵا و شمەکانەدا بکات کە ھاوردەی شاری سلێمانی دەکرێت”.
سەبارەت بە جۆر و ئەو بڕەی ھاوردە دەکرێت ئاماژەی بەوەکردوە کە بڕیاردراوە رێگە بە ھاتنەناوەوەی ههزار تۆن مریشک و 7 سهد تۆن گۆشتی سور و 4 سهد تۆن ماسی لەگەڵ 5 سهد تۆن ھێلکە هاوردهبكرێت لەبەر زۆربونی خۆاست لە وهرزی پاییزدا.