به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور, ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر زیاتر له 10 كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تیی چین و ڕوسیادا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند, ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌ره‌و ده‌بێته فشاری زیاتر بۆ سه‌ر كۆریای باكور, هاوكات نوسینگه‌ی چاودێریی ئه‌ژماری بانكه بیانیه‌كان له وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ناوی 10 كۆمپانیا‌و شه‌ش كه‌سایه‌تیی له لیستی سزا نوێكان دیاریی كرد.
ستیڤن منوچین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند, وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له فشارخستنه سه‌ر كۆریای باكور له ڕێگه‌ی به ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانیی له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه موشه‌كیی و ئه‌تۆمیه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ ده‌كه‌ن و دایان ده‌بڕن له سیستمی دارایی و بانكیی ئه‌مریكا.