دەستەی گەشتوگوزار: لەماوەی ئەمساڵدا 2 ملیۆن گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن


دەستەی گەشتوگوزار پێشبینی دەكات: ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەماوەی ئەمساڵدا ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بگاتە 2 ملیۆن گەشتیار.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت: بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان لەساڵی 2013 دا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد نزیكبوەوە لە 3 ملیۆن گەشتیار، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی بوو كە بەساڵی ئاڵتونی ناودەبرێت بۆ لایەنی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو ڕێژەیە لەساڵانی 2014‌و 2015 بەهۆی جەنگی تیرۆرستانی داعشەوە ڕووی لە دابەزین كرد.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی ئەوەش دەكات: ژمارەی ئەو گەشتیارانەی كە ئەمساڵ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن بەرزببێتەوە‌و بگاتە 2 ملیۆن گەشتیار.