١٠ هەلی كار ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی (١٠) ده‌ هه‌لی كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست.

سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی رایگەیاند: ، ئه‌مڕۆ 23/8/2017 ، ده‌ هه‌لی كاری راگه‌یاند، بۆ چوار بوار كه‌ بریتین له‌ ( System Administrator, Database Administrator, Network Administrator, IT Help Desk ). 

رونیشیده‌كاته‌وه‌، هه‌ركه‌س خوازیاره‌ و شاره‌زایی له‌و بوارانه‌دا هه‌یه‌ ده‌توانێت فۆڕمی داواكاری پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی پڕده‌كرێته‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نێت: دوابه‌روار بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری 9/9/2017 یه‌. وه‌ سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم سه‌ردانی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی بكرێت.
 
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک لەم لینکە بکە