سامسۆنگ گالاگسی نۆتی8 دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای بەناوبانگی سامسۆنگ لە چەند سەعاتی داهاتوو بڕیارە مۆبایلە نوێیەكەی نمایش بكات.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی فەرمی كۆمپانیای  سامسۆنگ بڕیارە لەماوەی 20 سەعاتی داهاتوودا مۆبایلە نوێیەكەی نمایش دەكات‌و دواتر لە بازاڕەدا بڵاویدەكاتەوە.

مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ گالاگسی نۆتی 8 ە‌و بە چەندین تایبەتمەندی نوێوە دەكەوێتە دەست بەكارهێنەران.

گالاكسی نۆتی هەشت بە سێ‌ رەنگەوە دروستكراوە ئەوانیش رەش‌و سپی‌و شین‌و زیوییە.

بەپێی پێشبینیەكان نرخی ئەو مۆبایلە نوێیە 1100 دۆلاری ئەمریكییە.