لە سلێمانی پلانی ئەمنی بۆ جەژن دادەنرێت

ئئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند: رەوشی ئەمنی سلێمانی ئارامەو سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشی تەواودان، هاوكات پلان و بەرنامەی تایبەتیشیان دەبێت بۆ رۆژانی پێش جەژن و هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی. 

ئاوات محەمەد وتیشی: تیمە جیاجیاكانی قائیمقامیەت بەدواداچونی ورد بۆ كوالیتی و نرخی  خورادەمەنی و كاڵاو شتومەكەكان دەكەن و لە رێگەی چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابوریەوە چاودێری دەكرێن ، هەروەها رێگە نادەن نرخەكان بەرزبكرێنەوەو گرانی لەناو بازاڕەكاندا روبدات.