كاركردن له به‌شێك له پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی سلێمانی ده‌سپێده‌كاته‌وه, شاره‌وانی سلێمانی له داهاتی خۆی و به بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان پاره بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان ته‌رخانده‌كات و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی رێگاوبان ته‌واوده‌كرێن.
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زیاتر له هه‌زار پڕۆژه له پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه په‌كیان كه‌وتووه و كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه, ئێستاش 20 بۆ سی پڕۆژه‌ی پارێزگاكه كه‌وتونه‌ته‌وه‌گه‌ڕ, لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانیش ده‌ڵێت: هیچ كامێك له‌و پڕۆژانه نابنه مایه‌ی سودو قازانج بۆ به‌ڵێنده‌ران چونكه چه‌ند ساڵێكه به جدی ئاوڕ له پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی نه‌دراوه‌ته‌وه.
شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر داهاتی 20% شاره‌وانییه‌كه و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بڕێك پاره‌ی بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ته‌رخانكردووه كه گرنگترینیان پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و هاتوچۆن, هه‌ریه‌كه له پرده‌كانی ده‌باشان و وڵوبه و پردی كۆبانێ تا كۆتایی ساڵی 2017 ته‌واو ده‌كرێن.
له پارێزگای سلێمانی كاركردن له زیاتر له 1200 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی و بینای فه‌رمانگه‌ی حكومی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌ستاوه, له كۆی هه‌زار به‌ڵێنده‌ریش له سلێمانیدا زیاتر له 800 یان مایه‌پووچبوون.