به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ماست له‌شاری سلێمانی داده‌خرێت و رێگه به كاركردنی نادرێت تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه و به‌كارهێنانی شیری ماوه‌به‌سه‌رچوو، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ماست له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی سێمانی داخرا.
له باره‌ی جۆری ئه‌و شیره‌ی له دروستكردنی ماست دا به‌كارهێنراوه سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ووتی: شیره‌كه هاورده‌كراوی ده‌ره‌وه‌یه و له‌كاتی پشكنینی لیژنه‌كانیش دا ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند رۆژێكه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه.
وتیشی: لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زیاتر له 2 تۆن شیری هاورده‌كراو 3 هه‌زار سه‌تڵ ماست، كه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شیر و ماسته‌كه له‌ناوده‌برێن
گۆران قادر ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كارگه‌كه داخرا و رێگه به‌كاركردنی نادرێت تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌بێت.