وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پرۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پرۆژه‌كانی پیشه‌سازی بچوك و مامناوه‌ند پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات تا لەناو نەچن و پەرەیان پێبدرێت.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییه‌وه تاڕاده‌یه‌ك كه‌رتی كشتوكاڵ بوژانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام به‌كارنه‌هێنانی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له پیشه‌سازی جۆراوجۆردا بوەته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه نه‌توانن خواستی ناوخۆ پڕ بكه‌نه‌وه.
عەبدولستار مەجید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لەوبارەیەوە رایگەیاند: پرۆژه‌یه‌كیان بۆ هاوكاری و به‌ره‌و پێشبردنی پیشه‌سازی بچوك و مامناوه‌ند ئاراستەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردوە و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ رێگریی کردن له‌هاتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ناوخۆدا هه‌یه چڕتركردوەته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و پارێزگارینه‌كردن له به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له لایه‌ك و زیادكردنی باج و ڕسومات و كرێی كاره‌با له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا زیانی گه‌وره‌ی به كه‌رتی پیشه‌سازی گه‌یاند، کە بەوتەی سیروان محەمەد سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌پرۆژه‌كاندا به‌كارهێنراون له‌ساڵانی رابردودا له‌ده‌ره‌وه هاورده‌كراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم ساڵانه نزیكه‌ی یەک ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلاری هه‌رێم بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان ده‌چێته وڵاتانی ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ساڵانه به‌به‌های زیاتر له (80) ملیۆن دۆلار چه‌ند به‌رهه‌مێكی وشكه له توركیا‌و ئێرانه‌وه دێته هه‌رێم له كاتێكدا ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌ناوخۆدا بونی هه‌یه، به‌ڵام له‌سایه‌ی بێ پلانی حكومه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌رێمێكی به‌رهه‌مهێنه‌وه بوەته هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ر.