ئاگرێك له‌نزیك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دووكان ده‌كه‌وێته‌وه و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت”ته‌واوی تیمه‌كانیان گه‌یاندۆته سه‌ر رووداوه‌كه، ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه زوو كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر وێستگه‌كه”.
شاهۆ عوسمان قائیمقامی دووكان راگه‌یاند: ئاگرێك كه‌وتۆته‌وه له‌نزیك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دووكان، له‌ئێستادا وه‌ك ئیداره‌ی قه‌زاكه ته‌واوی تیمه‌كانیان گه‌یاندۆته سه‌ر رووداوه‌كه، ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه زوو كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر وێستگه‌كه.
وتیشی: هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقام پێكده‌هێندرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.