لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیەوە ئەڵمانیا هاوکاری شاری سلێمانی دەکات

لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە ئەڵمانیا هاوکاری سلێمانی دەکات بۆ زیادکردنی هەلی کار و فێرکردنی گەنجان بۆ پشتن بەستن بە خۆیان.
 
عوسمان فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسای سلێمانی پێشوازیکرد لەنوێنەرانی ڕێکخراوی شاری باڤاریای ووڵاتی ئەڵمانیا. لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵیان باسی یارمەتیدانی گەنجان کرا بۆ فێرکردنیان کەچۆن پشت بەخۆیان ببەستن و کاربکەن ڕاهێنانی پیشەی بەرەو پێش بەرن.
 
عوسمان فەتاح ڕایگەیاند” شاری سلێمانی یەکێکە لەشارە پێشکەوتوەکانی عێراق لەبواری پیشەسازی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵدا وە ئەو پرۆژانەی ئەوان بەنیازن لەشاری سلیمانی ئەنجامی بدەن ژوور بەهەمو شیوەیەک هاوکاریان دەکات و پشتیوانیان دەبێت و کار ئاسانیان بۆدەکات و دەرگایان بۆ کراوەیە”
 
ئاماژەی بەوەشدا” شاری سلیمانی یەکێکە لەوشارانەی عێراق کەتوانیویەتی بەرهەمی ناوخۆی هەناردەی دەرەوە بکات لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵ و کارەبا کەئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەیە لەشاری سلێمانیدا وە هەمیشە بەردەوامین لە پێسخستنی ئەو کەرتانە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی ئەو کەرتانە دەکەین”
 
لای خۆیانەوە نوێنەرانی باڤاریا ڕایانگەیاند دەیانەوێت بتوانن لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیامانیەوە کاری زیاتر بکەن و هاوکاری تەواوی ئەوکەسانە بکەن کەدەیانەوێت کاربکەن و ڕاوێژیان پێبکرێت و زانیاریان پێبدرێت.