بۆ بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی وەبەرهێنەران
دەدات رووبکەنە وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ ئەوەی کوردستان سەربەخۆیی زیاتری ئابووری
بەدەستبهێنێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی بۆ زیاترکردنی باجی سەر کاڵای هاوردە داناوە،
بەتایبەت لەسەر ئەو کاڵا و بەرهەمانەی لە ناوخۆدا بەرهەمەکانیان بەشی خواستی خەڵک
دەکات.
وەبەرهێنەران جگە لەوەی داوای زیادکردنی باج لەسەر کاڵای دەرەوە دەکەن،
داواش دەکەن حکومەت زەوی و کارەبا بۆ پرۆژەکانیان دابینبکات.
لەماوەی 10 ساڵدا بە بڕی 17 ملیار دۆلار 197 پرۆژەی پیشەسازی جێبەجێکراون،
زیاتر لە 100ـیان بەپێی خواستی حکومەت بوون.