چین‌و هیند هه‌ردوكیان ئه‌ندامی گروپی ئابوری برێكسن. وڵاتانی ئه‌ندامی برێكس له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا، له‌گه‌شه‌كردنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئابورییدا بوون.
له‌ماوه‌ی پانزه ساڵی رابردودا، به‌رهه‌می ناوخۆی چوار له‌وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م گروپه شه‌ش به‌رابه‌ر زیادی كرد، رۆڵی ئه‌وان له‌بازرگانی جیهانییدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌هه‌ڵكشان بوو، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا ئه‌م زاراوه نوێیه (برێكس) خه‌ریكه وه‌ك زۆرێك له‌زاراوه نوێكان له‌بیرده‌چێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه له‌ڕووی تۆكمه‌یی‌و سیاسی‌و ئابوریی‌و بازرگانییه‌وه له‌نێوان چوار ئه‌ندامی ئه‌م گروپه‌دا دروست بووه، ئێستا به‌رازیل به‌قه‌یرانێكی قوڵی سیاسی‌و ئابورییه‌وه گیرۆده‌یه، روسیا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا زه‌برو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه، چین له‌گه‌ڵ خاوبونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابورییدا روبه‌ڕووه‌و له‌نێو ئه‌م گروپه‌دا ته‌نها هیند باڵاترین رێژه‌ی كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی به‌ده‌ستهێناوه.
تۆكمه‌یی ئابوریی هیند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین فاكته‌ری جیاواز كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت گرنگترینیانه، ئه‌وه‌ی كه بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وڵاتانی هه‌نارده‌كاری “زێڕی ره‌ش” نه‌گبه‌تی‌و نه‌هامه‌تی‌و رۆژ ره‌شیی به‌دیهێنا، لۆتۆیه‌ك بوو بۆ هیند ده‌رچوو. ئه‌م وڵاته له‌سایه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا توانی كورتهێنانی بودجه‌ی خۆی (كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێژه‌ی 10%ی تێپه‌ڕاندبوو)، بهێنێته خوار رێژه‌ی 6%. له‌هه‌مانكاتدا كه رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری هیند تا ساڵی 2012 كه‌متر له5% بوو بۆ 8% به‌رز بكاته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانرێت بۆ كورتخایه‌ن‌و ناوه‌ند خایه‌ن هیوابه‌خش بێت بۆ ئه‌م وڵاته.
هیند له‌دو ده‌یه‌ی رابردودا توانیویه‌تی له‌ڕووی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆوه له‌لیستی ده ئابورییه هه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی جیهاندا بێت، ئه‌م وڵاته گه‌وره‌یه‌ی ئاسیا له‌هه‌زاره‌ی دووهه‌مه‌وه كه ئه‌ندامی گروپی برێكسه رۆژ به‌رۆژ قورسایی له‌ئابوری جیهانیدا لەگه‌وره‌تربوندایه.
له‌به‌رامبه‌ردا، گه‌شه‌ی ئابوری چین كه له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا به‌رێژه‌ی 9% به‌رده‌وام بوو، توانی ببێته یه‌كه‌مین هێزی هه‌نارده‌كاری كاڵا له‌جیهاندا، ئێستا ئه‌م قۆناغه‌ی گه‌شه‌ی ئابورییه‌ی روو له‌كۆتاییه، گه‌شه‌ی ئابوری بۆ كه‌متر له 2% هاتوه‌ته‌خوار.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی