حكومەتی فیدراڵ رەزامەندی پیشانداوە مەرزی كێلێ بە رەسمی بناسێندرێت

حكومەتی فیدراڵ بەرەسمی وەڵامی ئیدارەی راپەرینی دایەوەو رەزامەندی سەرەتایی پیشانداوە بۆ بەرەسمی ناساندنی  مەرزی كێلێ. 

عەبدولحەمید عەبدوڵا سەپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین راگەیاند  ”دوای تەوابونی پشووی جەژی قوربان  وەفدێكی حكومەتی فیدراڵ سەردانی مەرزی كێلێ دەكات و بەو هەنگاوەش حكومەتی فیدراڵ هاوشێوەی مەرزە رەسمیەكانی تر مامەڵە لەگەڵ مەرزی كێلێش دەكات”.

ئەو بریارەی حكومەتی فیدراڵ دوای ئەوەهات   قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری دا بەبری هەشت ملیۆن دۆلار و بەدرێژی هەژدە كیلۆمەتر رێگای سەرەكی مەرزی كێلێ قیرتاوبكرێت كەلەئێستادا كاركردن تێدا بەردەوامە  .