عێراق چوار فڕۆكه‌ی بۆینگی 737 به‌ده‌ست ده‌گات

له‌ چوارچێوه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوار فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 737ى به‌ده‌ست گه‌یشت.

ئاژانسى هه‌واڵى ئانادۆڵ رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كانی نێوان كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق و كۆمپانیای بۆینگ، ئه‌مڕۆ چوار فڕۆكه‌ى  به‌ده‌ست گه‌یشت.

كازم فنجان، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق له‌رێوره‌سمى وه‌رگرتنى فڕۆكه‌كان رایگه‌یاند عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردن و نوێكردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانی گرێبه‌ستى كڕینى ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بۆینگ واژۆكرد.

عێراق ساڵى 2008 گرێبه‌ستێكى كڕینى 45 فڕۆكه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بۆینگ واژۆكرد و تائێستاش 16 فڕۆكه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.