ماراسۆنێك له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19-8-2017 له‌سلێمانی ماراسۆنێك بۆ كچان و كوڕان له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ڕێكخرا. 

ماراسۆنه‌كه‌ له‌به‌رده‌م شاری گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد و تا به‌رده‌م به‌نزیخانه‌ی بینایی به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ ئه‌نجامدا له‌كچاندا شاجوان به‌هرۆز و له‌ كوڕانیش ڕه‌وه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن.