بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەئێستادا هەموو ئەوكەسانەی خاوەنی پاسپۆرتی عیراقین دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 28 وڵات بكەن، لەراگەیەندراوێكیشدا ناوی سەرجەم ئەو وڵاتانە ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە تێیدا ئەو هاوڵاتیانە ئاگاداردەكاتەوە كە خاوەنی پاسپۆرتی عیراقین، “دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە، سەردانی ژمارەیەك لەوڵاتانی عەرەبی و جیهان بكەن كە ژمارەیان 28 وڵاتەو هەندێكیان لەكاتی گەیشتن بۆ فڕۆكەخانە ڤیزایان پێدەدرێت”.
ئەمانەی خوارەوەیش ناوی ئەو وڵاتانەن كە ئەو هاوڵاتیانەی خاوەنی پاسپۆرتی عیراقین دەتوانن سەردانی بكەن….
1- كەمبۆدیا
2- كاپی ڤێردی
3- كۆمۆرۆس
4- كۆتیڤوار
5- جیبۆتی
6- كۆماری دۆمینیك
7- ئیكوادۆر
8- گینیا
9- هایتی
10- لاوس
11- لوبنان
12- ماكاو
13- مەدەگەشكەر
14- مالیزیا
15- مالدیڤز
16- مۆریتانیا
17- میكرۆنیزیا
18- مۆزەمبیق
19- نیكاراگوا
20- پالاو
21- ساموا
22- دوورگەكانی سیشیل
23- سریلانكا
24- تەنزانیا
25- تەیمووری رۆژهەڵات
26- تۆگۆ
27- توڤالو
28- ئۆگەندا