ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕونكردنهوه له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و خانوانه ده‌دات كه له‌ئێستادا دروستده‌كرێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕێگه به‌دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر زه‌ویه بێ تاپۆكان ده‌درێت له‌ناو سنوری گونده‌كان”، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌رجێك ئاشكراده‌كات.
محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به‌دروستكردنی خانوو نادرێت له‌سه‌ر زه‌وی بێ تاپۆ به‌شێوه‌ی زیاده‌رۆیی، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و خانوانه‌ی به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی به‌نایاسایی دروستده‌كرێن ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت و ده‌ڕوخێندرێن”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، له‌ناو سنوری گونده‌كانی ده‌وربه‌ری سلێمانی ڕێگه به‌به‌شێك له‌هاوڵاتیان ده‌درێت كهخانوو دروستبكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی تاپۆیان نییه به‌و مه‌رجه‌ی ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه‌وه یاخود كه‌سانی جێی متمانه‌ی گونده‌كه پشتگیری بكرێن كه پێشتر هاوڵاتیه‌كه له‌و گونده‌دا نیشته‌جێبوه‌و مافی مامه‌ڵه پێوه‌كردنی به‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی ئه‌و گونده‌دا هه‌بوه.
وتیشی:”دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كه نوسراوی پشتگیریی له‌ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه وه‌رده‌گرێت، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌وه مۆڵه‌تی پێده‌درێت و خانوو دروستده‌كات، واته به‌و شێوه‌یه ناڕوخێندرێت”.