مامەڵەی فەرمی لەمەرزی سەیرانبەند ناکرێت

پارێزگاری کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەرچی مەرزی سەیرانبەند لە لایەن دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق بە فەرمی ناسراوە، هێشتاش مامەڵە و ئاڵوگۆڕییە مەرزیەکان لە سیرانبەند بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجام نادرێت.

عەبدولمحەمەد زاهیدی  لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕی هاوبیریی بەڕیوەبەرانی گشتیی   ڕێکخراوی نیشتمانی ستاندرادی ئێران کە لە هۆڵی کۆمەڵەی لێکدانەوە و لێهاتوویی ڕاهێنانی پیشەیی سنە بەڕیوەچوو، وتی: ڕچاوکردنی یاسا و ڕیساکانی ستاندارد، بە مانای پاراستنی گیان و سەرچاوە نیشتمانییەکانە.

پارێزگاری کوردستان لە درێژەدا باسی دوو مەرزی فەرمیی وڵاتی لەو پارێزگایەی کرد و ڕایگەیاند: دوو سنووری فەرمیی سەیرانبەند و باشماخ لەم پاریزگایەدا هەن کە سنووری باشماخ سێهەمین مەرزی گرینگی وڵاتە لە باری هەناردە و هاوردەکردنی کاڵاو شتومەک.

زاهیدی وتیشی: مەرزی سەیرانبەندی بانە بە ڕێککەوتنی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بە فەرمی ناسراوە، بەڵام مامەڵە و ئاڵوگۆڕیی مەرزی بەشێوەیەکی فەرمی تێدا ئەنجام نادرێت.