تائێستا زیاتر لە 16 هەزار كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و ژمارەیەك كۆمپانیاش خراونەتە لیستی ڕەشەوە بەگوێرەی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان،زیاتر لە 16 هەزار كۆمپانیا لەهەرێمی كوردستاندا هەن، كە نزیكەی 14 هەزاریان كۆمپانیای ناوخۆیین و ئەوانی دیكەش بیانین هەربەپێی زیانیارییەكان ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان كە ژمارەیان دەگاتە 700 كۆمپانیا مۆڵەتەكانیان نوێ نەكردۆتەوەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانیش نووسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە بگیرێتەبەر هاوكات بەهۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكانو تەواونەكردنی پڕۆژەكان لەوادەی خۆیاندا یاخود بەجێهێشتنی پڕۆژەكان بەتەواونەكراوی، تائێستا دەیان كۆمپانیا خراونەتە لیستی ڕەشەوە ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەو كۆمپانیا بیانیانەی لە كەرتی نەوتی هەرێمدا كار دەكەن تائێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكانەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە، كە ئەمەش وادەكات لە پێدانی باجو چەند ڕێوشوێنێكی دیكە دەربازیان ببێت.