پێش جەژن موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت


سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، ئاشكرای دەكات كە پێش جەژنی قوربان هەموو فەرمانبەران، مووچەكانیان وەردەگرن، بڕیاریشە مووچەی خانەنشینان، كەسوكاری شەھیدان و كەم ئەندامانیش دابەش بكرێت.
 
ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی ڕاگەیاندوە: “لە وەزارەتی دارایی زانیاری تەواومان پێدراوە پێش جەژن، مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەكرێت”.
سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، ئەوەشی روون كردەوە: “بە دڵنیاییەوە وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان لە پێش جەژن دابەش دەكات، لەم ھەفتەیە خشتەی مووچەی وەزارەت و دەستەكان ڕادەگەیەندرێت، تاوەكو كۆتایی مانگ مووچەی ھەمووان دابەش دەكرێت”.
تاكو ئێستا مووچەی مانگی 6ی پێشمەرگە و چەند دامەزراوەیەكی تری ئەمنی دابەشكراون.