وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كه به‌رهه‌مى ماسى له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شى ناوخۆ ناكات و به‌شێكى له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌هه‌وڵدان به‌رهه‌مى ماسى له‌ناوخۆدا په‌ره‌پێبده‌ن و زیادى بكه‌ن چونكه ئه‌وه‌ى له ئێستادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌شى ناوخۆ ناكات به‌هۆى خواستى زۆر له‌سه‌ر گۆشتى ماسى.
ناوبراو وتیشى، ساڵانه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕێژه‌یه‌كى باش له پهنجى ماسى به‌رهه‌م ده‌هێنن و بۆ ئه‌مساڵیش نزیكه‌ى 150 هه‌زار پهنجهماسیان خستۆته به‌نداوى سه‌روچاوه‌وه له‌ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین.