گایه‌ك به ناوی “تالیسجا” كه كێشی نزیكه‌ی یه‌ك تۆن بوو له شارۆچكه‌ی دیگۆری قه‌رسه‌وه هێنرابووه مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و نازناوی شای بازاڕه‌كه‌ی لێنرابوو، به 15 هه‌زار و 500 لیره‌ی توركی (نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 400 دۆلار) فرۆشرا.
به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، به‌خێوكه‌رانی ئاژه‌ڵان كاته‌كانی به‌یانی زوو ئاژه‌ڵه‌كانیان بارده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ن بۆ مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و، هه‌وڵێكی زۆر ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ قوربانیی.
هه‌ندێ له كڕیارانی ئاژه‌ڵان له ناوچه جیاوازه‌كانی توركیاوه روو له مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی قه‌رس ده‌كه‌ن و، ده‌یانه‌وێت پێش جه‌ژنی قوربان، قوربانیه‌كانیان بكڕن و بیبه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان.
هه‌ندێکجار سه‌ودای سه‌ریروسه‌مه‌ره له نێوان فرۆشیار و كڕیاردا له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان روو ده‌دات.
گایه‌ك به ناوی “تالیسجا” كه كێشی نزیكه‌ی یه‌ك تۆن بوو له شارۆچكه‌ی دیگۆری قه‌رسه‌وه هێنرابووه مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و نازناوی شای بازاڕه‌كه‌ی لێنرابوو، له لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه به‌هجه‌ت چیچهكهوه فرۆشرا به گوڤه‌ن عهلیئۆغڵو.
عهلیئۆغڵو له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند “ئه‌م جوانه گایه كێشی 950 كیلۆگرامە و به 15 هه‌زار و 500 لیره‌ی توركی (نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 400 دۆلار) كڕیومه. ئه‌م گایه له شارۆچكه‌ی دیگۆری قه‌رسه‌وه هێنراوه. له كاتژمێر 15:00ی دوێنێوه چاوه‌ڕوانم بۆ كڕینی ئه‌مه. پاش نزیكه‌ی 48 كاتژمێر گه‌یشته ئێره. له خاوه‌نه‌كه‌ی پاڕامه‌وه و كڕیم. ئه‌مه پادشای مه‌یدانه‌كه‌یه. ئێمه پێی ده‌ڵێین “تالیسجا”، گۆشتی زۆر جوانی هه‌یه.