بیل گەیتس بەڵێنی بەخشینی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەدات

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بیل گەیتس بڕی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە بەشی خۆی لە کۆمپانیاکە، دەبەخشێت.

بە پێی زانیاریەکانی کۆمیسیۆنی مایکرۆسۆفت، ئەو خاوەنکارە بەناوبانگە بەڵێنی داوە بڕی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە پشکەکانی خۆی کە دەکاتە لەسەدا پێنجی سەروەت و سامانەکەی بۆ کاری خێرخوازی تەرخان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش لە شەشی حوزەیراندا فۆرمی تایبەت بە بەخشیشی پر کردۆتەوە.

تائێستا نازانرێت ئەو بەخشیشانە بۆ کوێ دەچن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بیل گەیستس لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە بەشی خۆی لە پشکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕی ١٦ ملیار دۆلاری بەخشیوە.