ئاگاداری بۆ بازرگانان: خولێکی بەھێزکردنی کاری بازرگانی لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت


کۆرسی ماستەری بچوک لە بەڕێوەبردنی بازرگانی لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن لە بەرواری ٢٠ بۆ ٢٤/١١/٢٠١٧ لە جۆرج ئوتێل بەڕێوە دەچێت بازرگانانیش دەتوانن بەشداری بکەن.

کۆرسەکە هەڵدەستێت بە شیکردنەوە و وانە وتنەوە لەسەر بابەتی بەڕێوەبردنی بازرگانی و گەشەپێدانی ستراتیژیەتی بازرگانی و ستراتیژیەتی بەرزکردنەوەی بەبازار کردنی شتومەک لە ئێستا و داهاتودا.

ئەم کۆرسە بەڕێوە ئەبرێت لەلایەن سەنتەری ڕاهێانانی لەندەن بۆ بە‌هێزکردن کە لەلایەن کۆمپانیای ئەطلەسی ئوردنی بۆ گەشەپێدانی سامانی مرۆی. 

ھەربازرگانێک خوازیارە بەشداری بکات لەم کۆرسەدا دەتوانێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بەمەبەستی زانیاری زیاتر.